ڕووەکی قورفە - دارچینی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-04-19-00:37:00 - کۆدی بابەت: 4636
ڕووەکی قورفە - دارچینی

ناوه‌ڕۆك

باسی ڕووەکی قورفە - دارچینی

بەشی بەکارهاتووی توێکڵەکەییەتی، بە زۆری لە کیشوەری ئاسیا، بەتایبەتی سیلان و مالابار و کۆشین لە چین و سۆمەترە لە ئەندەنوسیا هەروەها لە بەڕازیل و هند و جامایکاش هەیە لە شوێنی باراناوی و پلەی گەرمی بەرز و لماوی دەڕوێت.

لە ساڵانی ١٧٧٦ لە هۆڵەندا هەیە، لە سەرەتاوە زۆر گرنگیان پێ نەدا، دوایی بازرگانی ئەو ڕووەکەیان بۆ خۆیان داگیر کرد ئەو ڕووەکە دارێکی باڵا بەرزە و دەگاتە ٢٠-٣٠ پێ لە بەرزی. ئەو دارە بۆنێکی خۆش و بەتامی هەیە دوای دڵۆپاندنی و کردنی بە زەیت.

پێکهاتەی ڕووەکی قورفە

  • زەیتی هەڵچوو ١٠٪.
  • مادەی قەبزی.
  • هیلام و شەکر.

سوودەکانی پزیشکی

  • بۆ چارەسەری قەبزی.
  • چالاکی لەش بە گشتی زیاد دەکات.
  • پاککەرەوەیە.
  • چونکە بەربەستەکانی ناو لەش دەبڕێت بە ئاسانی بۆیە چالاکی دەرمانەکان زیاد دەکات.
  • بۆ چارەسەری دڵ هەڵچوون و ڕشانەوە و لابردنی باوبژ باشە.
  • چارەسەری سکچوون.
  • وەستانی خوێن بەربوون دەکات
  • شەکری خوێن کەم دەکاتەوە.
  • چالاکی خوێنی ناو گورچیلە زیاد دەکات، بۆ ئەوانەی شوشتنی گورچیلەیان هەیە باشە.
  • بەکاردێت بۆ نەخۆشی ڕەقبوونی هەمەلایەنە کە تووشی دڕکە پەتک دەبێت و شەلەلی دەکات، ئەمەش پاش تێکەڵ کردنی لەگەڵ زەیتی گوڵەبەڕۆژە و عوسفەر.
  • بۆ نەخۆشی دڵەکوتێ باشە.
  • بۆ نەخۆشیەکانی دەروونی وەک پشێوی و وەسوەسە و ناهاوسەنگی باشە.
  • چالاکی گەدە و ڕیخۆڵە زیاد دەکات.
  • چالاکی جگەر و زەرداو زیاد دەکات.
  • چالاکی هاتوچۆی خوێنی دەماخ دەکات بۆ بەرگری لە شەلەل و لەرزەک باشە.
  • بەرگری لە دروستبوونی مایەسیری دەکات.
  • چالاکی جینسی لە پیاو زیاد دەکات و ڕەقبوونی ئەندامی نێرینە دەکات.
  • لابەری ماکی سەر پێست.
  • بۆ چارەسەری نەخۆشی تامیسکەی سەر لێو باشە.
  • بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی هەڵامەت و سەرمابوون باشە.
  • بەهێزکردنی جاو بەهۆی بەکارهێنانی وەک کل و شەراب.
  • نەخۆشیەکانی بۆری هەوا و سیەکان.
  • میزکردن زیاد دەکات و بەردیش دەتوێنێتەوە.
  • بۆ بێ نوێژی کچان باشە.


سەرچاوەکان



1031 بینین